دوای كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیيه‌كان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر دوا پێشهات و ڕووداوه‌كانی دۆخی عێراق به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند" ئه‌مڕۆ له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان دوو كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بوو. یه‌كه‌میان هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شمان له‌سه‌ر ئه‌و پێشهاتانه هه‌بوو كه ئه‌مڕۆ له عێراق هه‌یه. دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌بوو كه هه‌موو لایه‌كیان به سوپاسه‌وه بانگهێشتى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان قبووڵ كرد و ته‌شریفیان هێنا".
وتیشی" له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به شێوه‌یه‌كی گشتی تیشكمان خسته سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراقدا هه‌یه. به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانه له په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان بۆ عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه و جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی جددی بده‌ن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه. ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه له هه‌رێمی كوردستان، خۆشبه‌ختانه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق هه‌موویان به سوپاسه‌وه به یه‌كگرتوویی هه‌ڵوێستیان هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن و له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه كۆك بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مه‌رجی سه‌ره‌كی ده‌بێت كاركردنی ئێمه به‌یه‌كه‌وه بێت. هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ین كه هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی نه‌بێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ململانێیانه‌ی ئێستا هه‌یه، هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه كه په‌یوه‌ندارن به‌و پرسه و هه‌وڵه‌كانی ئێمه به‌گشتی وه‌ك سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه بتوانین ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان بپارێزین و بێگومان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه به‌رده‌وام ده‌بین".
سەرۆکی هەرێم ڕاشیگەیاند" ئاگاداری ئه‌و ڕووداوه‌ن كه به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له بنكه‌ی سه‌ربازيی عه‌ينولئه‌سه‌د ڕوویداوه، هه‌روه‌ها ئه‌و مووشه‌كانه‌ی به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان هاتن، خۆشبه‌ختانه له هه‌رێمی كوردستان هیچ زیانێكیان نه‌بووه و ئه‌مه جێگه‌ی دڵخۆشییه. هیوادارین و هه‌موو هه‌وڵێكیشمان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌م دۆخه له‌م حه‌دده ڕابگیرێت و له‌مه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات و په‌ره نه‌سێنێت. هه‌موو لایه‌كمان كۆك بووین له‌سه‌ر نیگه‌رانیی جدديی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی كه یه‌كلایه‌نه له په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به هێزی هاوپه‌یمانان درا".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد" له هه‌رێمی كوردستان پێمان وایه عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی پێویستیی به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین و به‌پێی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییه هه‌واڵگریانه‌ی ڕۆژانه به‌ده‌ستمان ده‌گات، ده‌بینین به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك كرداره‌كانی گرووپه تیرۆرستییه‌كان له عێراق به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو عێراق".
دواتر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به قسه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌مه‌به‌ستی پارێزراوبوونی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر هێرش و پێكدادانێكدا، ئاشکرایکرد" كوردستان به‌شێكه له عێراق، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان قسه‌مان كردووه و بێگومان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه ده‌كه‌ین و دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێكی جدديی ئێمه بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه پێشتر هه‌رێمی كوردستان له هێرشه‌كان ئاگادار كرابێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن عێراق و هاوپه‌یمانانه‌وه و پێویستيی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌سه‌ر ئاستی عێراق به به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه ناوبراو ڕونیکردەوە" له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیارمان داوه شاندێك بۆ به‌غدا بنێرین به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق د. فوئاد حسێن و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه له‌سه‌ر هێڵین و ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ین. به شێوه‌یه‌كی گشتی ئێمه هیچ هۆشدارییه‌كمان وه‌رنه‌گرتووه له‌وه‌ی كه به ئێمه بڵێن له‌م كاته و له‌م دۆخه‌دا مووشه‌كه‌كان دێن، ئێمه هۆشداريى فه‌رمیی له‌م شێوه‌یه‌مان له هیچ لايه‌ك وه‌رنه‌گرتووه".
هه‌ر ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و دوا پێشهاته‌كان و له وه‌ڵامی پرسیارێكى ديكه‌دا نێچیرڤان بارزانی ئاشکراشیکرد" هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شێك نییه له‌و ناكۆكییه‌ی ئێستا هه‌یه و ئێمه نامانه‌وێ عێراق به‌گشتی به‌شێك بێت له‌و ناكۆكییانه‌ی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، به‌تایبه‌تی به‌شێك بێت له‌و ئاڵۆزیانه‌ی له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران‌دا هه‌یه، ئێمه نامانه‌وێت عێراق به‌شێك بێت له‌و ئاڵۆزییه. ئێمه تا ئێستا به فه‌رمی به هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ لایه‌ك ئه‌وه‌مان وه‌رنه‌گرتووه كه سه‌ربازه‌كان ئه‌گه‌ر له شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق نه‌مان دێن بۆ هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به ئێمه‌ش هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق و ئێمه به‌شێكین له سه‌روه‌ری و حكوومه‌تی عێراق".
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری بۆ دۆخی ئێستای عێراق ڕاشیگەیاند" پێمان وایه كه بێگومان بژارده‌ی سه‌ربازی هیچ كێشه‌یه‌ك له عێراق چاره‌سه‌ر ناكات و پێویسته هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن".
ده‌رباره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ش بۆ چه‌ند ڕۆژێك به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد" دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت، چه‌ند ڕۆژێك دواكه‌وتنی مووچه مانای ئه‌وه نییه كه مووچه نادرێت و تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌ك له پرسی مووچه له هه‌رێمی كوردستاندا نه‌بووه".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی جەختیشیکردەوە: ئێمه داوای گارانتی ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ین، به‌ڵكو داوای گارانتی بۆ هه‌موو عێراق ده‌كه‌ین و له‌و باوه‌ڕه‌داین هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراق، له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدا نییه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بكه‌ونه ناو ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.