نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ ی کانوونی دووەم نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بە بەراورد بە دوێنێ دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٢ هەزار دینار، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣هەزار بوو، بەیانی دوێنێش بە ١٢٤ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٥ هەزارو ١٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٨ هەزارو ٥٠٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزارو ٥٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزارو ١٥٠ دینار.

 



AM:10:56:09/01/2020