نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ ٩ی کانوونی دووەم لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی.

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢١ هەزارو ٥٠٠ دینار، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٢ هەزار دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٤ هەزارو ٢٥٠ دینار.

 
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٧ هەزارو ٢٥٠ دینار.

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزارو ٧٥٠ دینار.

 

بەرزبوونەوەو دابەزینی نرخی دۆلار لە سێ رۆژی رابردوودا پەیوەندی بەو بارگرژی و گورزە سەربازیانەوە هەیە کە نزیکەی هەفتەیەکە لەنێوان ئەمەریکا و ئێراندا لە خاکی عێراقدا روودەدات.




PM:05:42:09/01/2020