عێراق.. سبەینێ خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجام دەدرێت

بڕیارە سبەینێ هەینی ١٠ی کانوونی دووەم خۆپیشاندانی ملیۆنی لە شارەکانی بەغداو باشووری عێراق بەڕێوەبچێت.

 

چالاکوانەکان لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە، تاکو سبەینێ زۆرترین هاوڵاتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا بکەن، خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجام بدەن.

 

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون. 



PM:07:32:09/01/2020