رۆژی ٨ی کانوونی دووەم، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، ٤ سه‌ربازی توركیایان له خۆرئاوای كوردستان كوشت.
به‌پێی هه‌واڵێك ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ی بی سی، رۆژی ٨ ی کانوونی دووەم له خۆرئاوای توركیا یه‌په‌گه، له‌رێگه‌ی دانانی بۆمبه‌وه توانیویانه ئۆتۆمبێلێك تێكبشكێنن و ته‌واوی چوار سه‌ربازه‌كه‌ش له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیان له‌ده‌ستبده‌ن.
توركیا له‌م چالاكییه نیگه‌رانییه‌كانی گه‌یاندۆته روسیا به‌و پێیه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی چالاكییه‌كه‌ی تیا ئه‌نجامدراوه كه‌وتۆته ناوچه‌ی زۆنی ئارامه‌و سه‌ربازانی روسیای لێن.
له‌هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌ی بی سی-دا هاتووه كه توركیا له ٢٠١٦ ه‌وه به‌بیانووی جوداوه‌٣ ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجامداوه له باكوری سوریا دژی كورده‌كان، ئه‌وانیش ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات ٢٠١٦، ئۆپه‌راسیۆنی چڵی زه‌یتونی ٢٠١٨، ئۆپه‌راسیۆنی به‌هاری ئاشتی ٢٠١٩.
ئه‌ی بی سی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ روسیا‌و توركیا رێكه‌وتن له ناوچه‌ی زۆنی ئارام ئۆپۆراسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجامبده‌ن رۆژانه‌و تاراده‌یه‌ك به‌شی زۆری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان ته‌واو كرد.
ئا: لوقمان غەفور