ئه‌مرۆ ١٠٠ رۆژ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداو شاره‌كانی تری عێراق كه له یه‌كی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٩ دژی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و هێناكه‌یه‌ی زه‌مینه‌یه‌ك بۆ چاكسازی سیاسی و ئابوری ده‌ستیپێكرد.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ خۆپیشاندانێكی یه‌ك ملێۆنی ئه‌نجامبدرێت له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غداو به‌پێی ئه‌و دروشمانه‌ی كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه خۆپیشانده‌ران داوای چاكسازی ده‌كه‌ن و دژی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌وه‌ستنه‌وه كه داوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكایان كردووه، چونكه خۆپیشانده‌ران پێیانوایه عێراق ده‌كه‌نه لایه‌نگیری ئێران دژی ئه‌مه‌ریكا.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون.