ئێران: فڕۆكە ئۆكرانیەكە هیچ موشەكێكی بەرنەكەوتوە

رێكخراوی فرۆكەوانی مەدەنی ئێران رەتیكردەوە سندوقە رەشەكەی فرۆكە ئۆكرانیەكە كرابێتە خوارەو رایگەیاند" ئەوە بە پرۆگرامی تایبەت دەكرێت و ئێمە ناتوانین بیكەینەوە".

 

عەلی عابد زادە، سەرۆكی رێكخراوی فرۆكەوانی مەدەنی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ هەینی ئاماژەی بەوەکرد" ئێمە ناتوانین سندوقە رەشەكە بكەینەوە و كردنەوەی پێویستی بە پرۆگرامی تایبەت هەیە".

 

وتیشی" هیچ موشەکێک بەر فڕۆکەکە نەکەوتووە، دوای گڕگرتنی و دوو خولەک مانەوە لە ئاسمان کەوتووەتە خوارەوە".

 

ڕاشیگەیاند" لەگەڵ بەرپرسانی ئۆكرانیا لە پەیوەندیداین بۆ كردنەوەی سندوقە رەشەكە. سندوقە رەشەكە زیانی پێگەشتوەو ئێمە نامانەوێت بیكەینەوە".

 

 ئه‌و فرۆكه‌ ئۆكرانییه‌ رۆژی ٨ی ئەم مانگە كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و ١٧٦ سه‌رنشینی تێدا گیانی له‌ده‌ستدا. 

 

 



AM:11:39:10/01/2020