سەرۆکی ئەمریکا هۆکاری کوشتنی قاسم سولەیمانی ئاشکراکردو وتی" سولەیمانی ئامانجی ئەوە بوو هاووڵاتیهكى زۆرى عێراقى و ئهمریكى، له تهقینهوهى باڵیۆزخانەی ئەمریکادا بکوژێت".
دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا له كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا له واشنتن دی سی رایگهیاند" كوشتنى قاسمى سولەیمانی بڕیارێكى دروست بوه، چونكه ههوڵى دهدا باڵیۆزخانهى ئهمریكا له بهغدا بتهقێنێتهوه".
دەشڵێت" ئێمە دڕندەیەکی مەترسیدارمان کوشت، دەبوایە چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەو کارە بکرایە".
لەسەرەتای ئەم مانگەوە، بەهۆی کوشتنی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکاوە، گرژی و ئاڵیۆزییەکانی ناوچەکە پێینایە قۆناغێکی مەترسیدارترەوە و پاش بەئامانجگرتنی دو بنکەی سەربازی ئەمریکا لەعێراق لەلایەن ئێرانەوە دۆخەکە کەمێک هێوربونەوەی بەخۆوە بینیوە.