عادل عەبدولمەهدی داوا لە پۆمپیۆ دەکات میکانیزمەکانی کشانەوە لەعێراق دابڕێژن

سەرۆکی وەزیرانی کاربەڕێکەر، عادل عەبدلومەهدی لە نامەیەکدا بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا داوای لێدەکات  میکانیزمی کشانەوە لە عێراق دابڕێژن. هەروەها ئاشکراشی دەکات کە هێزەکان و فڕۆکەکانی ئەمەریکا بەبێ مۆڵەتی حکومەتەکەیان دەچنە عێراق.


عادل عەبدلومەهدی ئەمڕۆ ١٠ ی کانوونی دووەم ئاشکرای کرد کە پەیامێکی ناردووە بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پۆمپیۆ، ئەوەش لە رێگای پەیوەندیەکی تەلەفونیەوە بووە کە پۆمپیۆ پێوەی کردووەو داوای لێکردووە لەبەر رۆشنای بڕیاری پەرلەمانی عێراق میکانیزمی کشانەوەیەکی هێمن بۆ هێزەکانیان لە عێراق دابنێن.


هەروەها داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کردووە کە نوێنەرانیان بنێرن تا میکانیزمەکانی کشانەوە دابنێن، هەروەها روونیشیکردۆتەوە کە ئارەزووی ئەوە دەکەن باشترین پەیوەندی هەمەلایەنەیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هێزە نێو دەوڵەتیەکاندا هەبێت.
 


PM:02:21:10/01/2020