هەولێر توشی دۆڕان دەبێت

لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێی یانەی هەولێر لە شاری دهۆك بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێك لەگەڵ یانەی زێرەڤانی دۆرا.

لە یاریگەی زێرەڤانی، كە هەموو یاریگا بەهۆی باران بارین قور و لیتاو بوو و شیاوی یاریكردن نەبوو، یانەی هەولێر بووە میوانی یانەی زێرەڤانی.

لەم یارییە ییاریزانانی انەی هەولێر یەكێك لە باشترین یارییەكانی ئەم وەرزی ئەنجامدا و چەندین هەلی ئاسانی گۆڵكردنیان لە دەستدا.

لە سەرەتای یارییەكە یاریزان دانا عوسمان توانی گۆڵی یەكەم بۆ هەولێر تۆماربكات، بەڵام لە هێرشێكی پێچەوانە یانەی زێرەڤانی توانی گۆڵی بەرانبەر تۆماربكات.
لە گێمی دووەم یانەی زێرەڤانی توانیان گۆڵی دووەم تۆماربكەن.

بەم ئەنجامە یانەی هەولێر كۆی خاڵەكانی هەر (13) خاڵ مایەوە.


راگەیاندنی یانەی هەولێر

PM:08:02:10/01/2020