سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەیاننامەیەکی لەسەر پرۆژە یاسای خانەنشینی بڵاوکردەوە

شاسوار عبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێکی بڵاوکردەوەو وتی" هەر پەرلەمانتارێک لە هەر لیستێک دەنگ بدات بە خانەنشینی پەرلەمانتاران بەدەر لە مەرجی تەمەن و یاسای خانەنشینی شارستانی، ئەوا ئەو پەرلەمانتارە هیچ مۆڕاڵ و بەهایەکی نییە ".

 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاگەیاندنێکدا کە دانەیەکی بۆ " سپی " نێدراوە، تیایدا هاتووە " هەر پەرلەمانتارێک لە هەر لیستێک دەنگ بدات بە خانەنشینی پەرلەمانتاران بەدەر لە مەرجی تەمەن و یاسای خانەنشینی شارستانی، ئەوا ئەو پەرلەمانتارە هیچ مۆڕاڵ و بەهایەکی نییە و تەنها ئامانجی خزمەتکردنی خۆیەتی و حەق وایە هاوڵاتیان لە هەر کوێ ئەوانەیان بینی لە ناو بازار و شوینە گشتیەکان، بە لەعنەتیان بکەن و لییان قبول نەکەن".

 

شاسوار عبدولواحید وتیشی" ئێمە لە داهاتودا ناوی یەک بەیەکیان بڵاو دەکەینەوە و هیچ کەسێک لە هیچ فراکسیۆنێک پارێزراو نییە".

 

بڕیارە یەک شەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی خانەنشین لە مووچە دەرماڵەی پلە بالآکاندا بکرێت.  



PM:09:24:10/01/2020