عادل عەبدولمەهدی سەردانی هەولێر دەکات

بریارە سبەینێ شەممە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی حکومەتی عێراق سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، سبەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لەگەڵ شاندێکی باڵا لەبارەی بارودۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانی ئێستا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

 

دوای دەست بەكاربوونی وەكو سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمە یەكەم سەردانی فەرمی عادل عەبدولمەهدییە بۆ هەولێر.

 

  



PM:11:08:10/01/2020