سوپای ئێران: بە هەڵە فڕۆكە ئۆكرانيیەكەمان خستووەتە خوارەوە

سوپای ئێران ڕایگەیاند" فڕۆکە ئۆکراینییەکەیان بەهەڵە خستۆتە خوارەوە:.

 

میدیای فەڕمی ئێران بڵاویكردەوە" سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران بە هەڵە فڕۆكە ئۆكرانییەكەی خستوەتە خوارەوە و زۆریش پەشیمانە لە خستنە خوارەوە فڕۆكەكە لە ڕێگای هەڵەوە".

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە" بەهۆی ئەوەی فڕۆکەکە لە ناوەندێکی سەربازی هەستیار نزیک بوەتەوە،هێزەکانیان کردویانەتە ئامانج".

 

هاوکات حەسەن رۆحانى، سەرۆک کۆمارى ئێران ڕایگەیاند" خستنەخوارەوەى فڕۆکەکە هەڵەیەکى کە چاوى لێناپۆشن، ئەوانەی بەرپرسن لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەستبەجێ دەدرێنە دادگا".

 

لای خۆشییەوە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تویتێكدا ئاشکرایکرد: ئەمڕۆ رۆژێكی خەمناكە كە دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، رایدەگەیەنن فڕۆكە ئۆكراینییەكە بە ھەڵەیەكی مرۆیی كەوتووەتە خوارەوە.

 

به‌ره‌به‌یانی هەشتی ئەم مانگە، فڕۆكه‌یه‌كی وڵاتی ئۆكراینیا دوای فڕینی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "ئیمام خومه‌ینی"،‌ كه‌وته‌خواره‌وه‌، بەهۆیەوە 176 سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.



 

 




AM:09:23:11/01/2020