ئەمریكا هەوڵی كوشتنی بەرپرسێكی سەربازی كۆماریی ئیسلامی ئێران دەدات

لە هەمان ڕۆژی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس، ئەمریکا پلانی هەبووە  لە هەمان کاتدا سەرکردەیەکی ئێرانی دیکەش لە وڵاتی یەمەن بکوژێت، بەڵام هێرشەکە ئامانجەکەی نەپێکاوە. 

 

تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن) لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵای سەربازی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا بڵاوی كردەوە" ئەمریكا پلانی كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبومهدی مهندیس و عبدول ڕەزا شەهلای بەیەكەوە دانابون،بەڵام پلانی كوشتنی ڕەزای سەركەوتوو نەبوە، كە لەو كاتەدا لە یەمەن بووە".

 

بەپێی زانیارییەکان، شەهلایی ساڵی ١٩٥٧ لەدایک بووە، تێوەگلاوە لە هێرشەکانی سەر سەربازانی ئەمریکی لە عیراق، تۆمەتباریشە بە بە فڕاندنی پێنج سەربازی ئەمریکی و کوشتنیان لە ساڵی ٢٠١١ دا لە عیراق. 

 

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٣ی کانوونی دوووەمی ٢٠٢٠ هەریەک لە قاسم سولەیمانی‌ فەرماندەی‌ فەیلەقی‌ قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی‌ موهەندیس، جێگری‌ سەرۆکی‌ دەستەی‌ حەشدی‌ شەعبی و هەشت فەرماندەی‌ دیکەی‌ سەربازی‌ بەهۆی‌ بۆردومانێکی‌ ئەمریکا لە بەغدا کوژران و ئەوەش کاردانەوەی‌ نێودەوڵەتی‌ لێکەوتەوە دواتریش ئێران لە ٨ ی مانگدا زیاتر له‌ ١٢ موشه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ بنكه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق كرد، به‌ڵام زیانی‌ گیانی‌ لێ‌ نه‌كه‌وته‌وه‌.

 
 




AM:11:51:11/01/2020