سەنتەری میترۆ راپۆرتی پێشێلکاریەکانی سەر رۆژنامەنووسانی لە ساڵی ٢٠١٩دا بلآوکردەوە

سەنتەری میترۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند" لە ساڵی ٢٠١٩ دا ٢٣١ پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوس و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە".

 

ئەمڕۆ شەممە سەنتەرى میترۆ بۆداکۆکیکردن لە مافى ڕۆژنامەنووسان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ئامارى پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانى ڕاگەیاندنی بۆ ساڵی رابردو (٢٠١٩) بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد" لە ساڵی رابردودا ٢٣١ حاڵەتى پێشێلکارى بەرامبەر ٢٠٩ ڕۆژنامەنووس و دەزگاى ڕاگەیاندن تۆمارکراوە بە شێوەیەک ١٣ حاڵەتی زەتکردنی کەلوپەلی رۆژنامەوانی، هاوکات ڕێگریکردن لەڕوماڵکردن ١٢٤ حاڵەت و لێدان وهەڕەشەو سوکایەتى ٢٢ حاڵەت بووە".

 

بە پێی راپۆرتەکە لەساڵى رابردوودا ٢٠ حاڵەتى دەستبەسەرکردنى ڕۆژنامەنووس بەبێ فەرمانى دادگا هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا ٤٣ حاڵەتى ڕاگرتن دادگایکردنى ڕۆژنامەنوسان و چوار حاڵەتى تەشویش و هێرشى ئەلیکترۆنى و سێ حاڵەتى داخستن و یەک حاڵەتى تەقەکردن لەڕۆژنامەنووس  هەبووە، هاوکات یەک حاڵەتى سوتاندنى ئۆتۆمبێلى ڕۆژنامەنووسان هەبووە.

 

سەنتەری میترۆ ئاماژەی بەوەش کرد" بەشێک لە کچان و ژنانی میدیاکار لەکاتی کارکردندا ڕووبەڕووی هەراسانکردن بوونەتەوە".

 

ساڵانە سەنتەری میترۆ لەگەڵ هاوبەشەکانیدا ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان بڵاودەکاتەوە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی پێشێلکارییەکان، هاوکات ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەگەری فراوان بکرێت.

 


 

 

 


PM:01:09:11/01/2020