سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ: سەرۆکی حکومەت‌و فەرمانبەرێکی ئاسایی پێویستە بەیەک یاسا خانە نشینبکرێن



سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت" مامۆستا و پێشمەرگە و فەرمانبەرێكی ئاسایی هەرێم هیچیان لە پلەباڵاكان کەمتر نییە".

 

 
كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان لەپۆستێکی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووكدا، دەڵێت "نابێت چیتر شتێك بەناوی پلەباڵاوە بمێنێت، وەزیر و پەرلەمانتار و مودیر عام و راوێژكار و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی هیچیان لە مامۆستا و پێشمەرگە و فەرمانبەرێكی ئاسایی زیاتر نییە و پێویستە هەمویان بە یەك یاسا خانەنشین بكرێن".

 


 كازم فاروق ئەوەشی نووسیوە " لە دانیشتنی پەرلەماندا خۆم و هاوڕێكانم دژی خانەنشینی پلەباڵاكان دەوەستین". هاوکات وا بڕیارە رۆژی یەكشەممە پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی بكات.

 

سبەی یەک شەممە دووەم خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای چاکسازی لە مووچەو دەرماڵەی خانەنشینی پلەبالآکاندا دەکرێت. 

 


AM:12:20:12/01/2020