ڤیدیۆ.. نوێترین ڤیدیۆ کلیپی هونەرمەندان دینا و میرا بە ناوی (شێرپەنجە) بڵاوبۆوە

شەوی ڕابردوو دوێتە تایبەتەکەی خانمە هونەرمەندی شۆخ و شەنگ دیناو هونەرمەند میرا عەلی بە ناوی "شێرپەنجە" بڵاوبۆوە.

 

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت بێژەرو پێشکەشکاری کەناڵی ڕووداو "دلێر تێلی" بەشدارەو ئاوازی هەڵکەوت زاهیرەو دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.

 

میرا عەلی، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە ھەڵکەوت زاھیر کاری ھونەری بۆ دەکات، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە، بەھۆی ئەوەی زۆرترین گۆرانی بەشێوەی دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژانی دیکە بڵاو کردووەتەوە، نازناوی سوپەر دوێتی وەرگرتووە.

 

هاوکات دینا لەشاری ڕانییە لەدایکبووە، لەساڵی ٢٠١٧ بۆ یەکەمین جار لە لایەن ھونەرمەند و ئاوازدانەری کورد دەستی بەکاری ھونەری کردووە، کە ئێستا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە. 

 

 



AM:11:20:12/01/2020