وەزارەتی دارایی: سبەینێ موچە دابەش دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دابەشکردنی مووچە بڵاوکردەوەو رایگەیاند" سبەینێ دابەشکردنی موچە دەستپێ دەکات".

 

ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەهۆی هەندێک کێشەی هونەرییەوە دابەشکردنی موچە چەند رۆژێک دواکەوتووە،بەڵام سبەینێ دوو شەممە دابەشکردنی موچە دەستپێ دەکات".

 

ئەوە لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی رابردوودا سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند" پارەکەی بەغدا گەیشتووە و پارەی سەرجەم وەزارەتەکان ئامادەیە بۆ دابەشکردن".

 

 

 

 



AM:11:40:12/01/2020