هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد بڵند عه‌بدوڵا بەم نزیکانە نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (بە یەك ناگەین) بڵاو دەکاتەوە.
سەركەوت ڕەسووڵ، تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوە، ڤیدیۆ كلیپەكە لەلایەن كۆمپانیای هونەری "ئۆری میدیا"وە بەرهەم هێنراوە، بڵند لەڕێگەی هەژمارە تایبەتییەكانییەوە، ئاشكرای كردووە كە ڕۆژی ٢٠ی شووباتی ٢٠٢٠ ڤیدیۆ كلیپەكە بڵاو دەكاتەوە.
هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵا له ساڵی ١٩٧٨ له شاری ئه‌نبار له دایك بووه، ده‌رچووی كۆلێژی ده‌رمانسازییه، له ساڵی ١٩٩١ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کەی جۆته وڵاتی سوید له‌وێ ده‌ژین، خاوه‌نی چه‌ندین كلیپ و گۆرانییه و دواین كاری هونه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومی "باوك"بوو له‌ساڵی ٢٠١١.