خانمە بێژەری ناسراو سارا جەعفەر بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بە جلی کوردیەوە دەردەکەوێت.
خانمە بێژەری دیاری کەناڵی کوردستان ٢٤ ، سارا جەعفەر بە بەبەرگی کوردیەوە بە شۆخی دەردەکەوێت و دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکانیدا سارا جەعفەر لەزاری مەولانەوە دەڵێت " بەو جۆرە بژی کەوا بزانە.
سەد ساڵی تر ئەژی، بەڵام بەجۆرێک مامەڵە لەگەڵ ژیانی خۆتدا بکە.. کە قیامەتت لەبیر نەچێ وابزانە سبەینێ ئەمری".
سارا جەعفەر ئێستا لە هەولێر دەژی و لە کانڵی کوردستان ٢٤ پێشکەشکاری هەواڵ و بەرنامەی سیاسییە، پێشتر لە کەناڵی NRT بوو، ناوبراو لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا هاوسەری کردووە.