كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رایگەیاند " زیاتر له 52 کەس لە خۆپیشانده‌رو هێزی ئه‌منی ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەکاندا برینداربوون".
لە راگەیەندراوێکدا له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مرۆی هه‌ردو پارێزگای كهربهلاو واست، کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق بڵاویكرده‌وه رایگه‌یاند" له‌ئه‌نجامی روبه‌روبونه‌وه‌ی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كاندا لە هەردوو شاری واست و کەربەلا 52 كه‌س برینداربون".
لەو راگەیەندراوەدا هاتووە "٤٦ كه‌س له‌به‌رده‌م زانكۆی واست و ٦ش كه‌سی دیكه‌ش له‌گۆڕه‌پانی زێد له‌پارێزگای كه‌ربه‌لا برینداربوون".
مافی مرۆڤ ئاشكراكرد بریندارەکان، لههەردوولا لەنێو هێزه ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌رانیشدا هه‌یه.
ئەمڕۆ ١٢ی کانوونی دووەم لە باشووری رۆژێک بوو بۆ خۆپیشاندانی خوێندکاران و بەتایبەتی لە شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواری عێراق به تایبه‌ت له شاره‌كانی واست و نه‌جه‌ف لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکانی عێراق ئەنجامدران.