محەمەدی حاجی مەحمود زانیاری لەبارەی هەڵوێستەکانی قاسمی سلێمانی دەربارەی کورد ئاشکرا دەکات

 سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت"  قاسم سولەیمانی پێیوتین لەکەرکوک ریفراندۆم مەکەن، تا حەمرینتان ڕادەست دەکەین".

 

محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان زانیاری لەسەر سلێمانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت" قاسمیسولەیمانی دژی ریفراندۆم بوو لەکەرکوک، پێی ڕایگەیاندین، ریفراندۆم لەکەرکوک مەکەن، تا حەمرینتان ڕادەست دەکەین. تەنانەت وتیشی، داوام لە شێخ جەعفەر کردووە هێز بێنن بۆ حەمرین، بەڵام شێخ جەعفەر وتویەتی، ئێستا بۆمان ناکرێت".

 

محەمەدی حاجی مەحمود ڕاشیگەیاند" خۆم گوێم لێبوو، قاسم سولەیمانی گوتی: ریفراندۆم نەکەن، تا حەمرینتان رادەست دەکەین، بەرپرسانی ئەمەریکا تا لە پۆستدا نین، پشتگیری سەربەخۆیی کورد دەکەن، کەچوونە پۆستەوە بێ دەنگن".

 

سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە" بەتەنها و بەکۆمەڵیش قاسمی سولەیمانیم بینیووە، پیاوێکی هێمن و لەسەرخۆبوو، شتی فەرز نەدەکرد و گوێی دەگرت، هەڕەشەم لێ نەبیستووە".



PM:08:14:12/01/2020