به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ده‌وام نه‌كراوه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق پشوی رۆژانی شه‌ممه‌ی خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بە پێی نوسراوێکی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی عێراق، پشووی فەرمی رۆژانی شەممە هەڵوەشێنراوەتەوە، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو رۆژانەی کە بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە وانە نەخوێنراوە.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوەشکراوە" بڕیار دراوە بە دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە ئەمڕۆوە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ كە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە ڕاگیرابوو".