لەشاری سلێمانی لەلایەن تیمێكی پزیشكی پسپۆڕ نەشتەرگەرییەكی دەگمەن بۆ نەخۆشێك ئەنجام درا ئەویش نەشتەرگەری لابردنی میزەڵدان و دروستكردنەوەی بوو لەریخۆڵەی كەنەخۆشەكە تووشی شێرپەنجە ببوو و بەهۆیەوە میزەڵدانی لابرا.
د.دڵشاد حەمە خورشید، پزیشكی پسپۆڕی گورچیلە و میز و میزەڕۆ ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لە سلێمانی نەشتەرگەری لابردنی میزەڵدان و دروستکردنەوە بۆ نەخۆشێک ئەنجام درا، کە ڕیخۆڵەی نەخۆشەکەی تووشی شێرپەنجەی کردبوو، بەهۆیەوە میزەڵدانی نەخۆشەکە لابرا".
د.دڵشاد حەمە خورشید وتیشی" ئەوە جۆرە نەشتەرگەرییەكی گەورە و دەگمەنە و ماوەی چەند كاتژمێرێك دەخایەنێت و زیاتر بۆ ئەو كەسانە ئەنجام دەدرێت كە دەماری میزەڵدانیان نەخۆشە و كاریگەری لەسەر گورچیلەكانیان دروست دەكات".