دوای ئەوەی ئەمشەو به مووشهك هێرشكرایهسهر بنكهی ئاسمانی بهلهد له پارێزگای سهڵاحهدین و بههۆیهوه ژمارهیهك ئهفسهر و سهربازی عیراقی برینداربوون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرایکرد" ئێوارەی ئەمڕۆ بنکەی سەربازی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین-ی عێراق کە تایبەتە بە هێزەکانی سوپای ئەمریکا و عێراق بۆردومانکرا، بەو هۆیەوە چوار ئەندامی هێزە ئاسمانییەکانی عیراق برینداربوون".
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەشڵێت" ئەو چوار بریندارە یەکێکیان پلەی ئەفسەری هەیە و سیانەکەی تریش سەربازی هێزە ئەمنییەکانن".
بنکەی ئاسمانی بەلەد هێزی ئەمریکای تێدایە و فڕۆکەی ئێف ١٦ی عێراقیشی لەخۆگرتووە.
بنكەی سەربازی بەلەد شوێنی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكایەلە پارێزگای سەلاحەدین، لە ماوەی هەفتەی رابردوەوە ئەوە دووەم هێرشە دەکرێتە سەر ئەو بنکەیە.