کوالێتی کۆنترۆڵ هۆشداری لەسەر دەرمانێک دەدات

کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمانی هەرێم ڕایگەیاند" کۆمەڵێک دەرمانی قەدەغەکراو له رێگەی هێنانیان بۆ هەولێر دەستی بەسەردا گیرا".

 

دامەزراوەی کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات" رۆژی شەممه(١١/١/٢٠٢٠) لێژنەی چاودێریی بازاڕ به هاوکاریی ئاسایشی هەولێر هۆبەی ئابووری و پۆلیسی شارەوانیی سەر به قائیمقامیەتی هەولێر، کۆمەڵێک دەرمانی نایاسایی و رێگەپێنەدراو دەستی بەسەردا گیرا".

هاوکات کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەم دەرمانه نایاساییانه دەویسترا به شێوەی نهێنی و له رێگەی بازگەکانەوه بهێنرێت ناو هەولێر که لەلایەن تیمەکەوه دەستی بەسەردا گیرا".

 

لە کۆتایدا کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات و دەڵێت" خۆیان له بەکارهێنانی ئەم بەناو دەرمانانه بپارێزن و ئاگادار بن".



PM:10:42:12/01/2020