دوو بەرپرس بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکران



بەتۆمەتی بەهەدەردانی دارایی گشتی، دەستەی دەستپاکی عێراق، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بریکاری پێشوی وەزارەتی تەندروستی عێراق و بەڕێوەبەری گشتی پێشوی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای نەینەوا دەکرد.




لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق، لە پارێزگای نەینەوا، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بریکاری وەزیری پێشوی وەزارەتی تەندروستی بۆ کاروباری کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی پێشوی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئەو پارێزگایە دەرکردوە.

 

 
ئەو دوو بەرپرسەی پێشوی تەندروستی فەرمانی دەستگیرکردنیان تۆمەتبارن بە زیانگەیاندن بە سامانی گشتی و دەستبردن بۆ ماڵوموڵکی گشتی. 
 



دەستەی دەستپاکی عێراق باسی لەوەشکردوە، "دروستکردنی ئەو باڵەخانەیە لەسەر داواکاری بەڕێوەبەری گشتی پێشوی پرێزگای نەینەوا بوە، لەلایەن بریکاری وەزیری پێشو بۆ کاروباری کارگێڕی وەزارەتەکەوە رەزامەنی لەسەر دراوە، لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵگای نیشتەجێبونی نەخۆشانی تالاسیمیا دامەزراوەیەکی حکومی نییە".




دەستەی دەستپاکی رونیشیکردەوە، فەرمانی دەستگیرکردنەکە لەدۆسیەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەکەوە رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراوە لەسەر بنەمای ماددەی 331 لەیاسای سزادانی عێراقی.




PM:12:58:13/01/2020