هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات

 

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفر بارینەی سنوری شاخی ئەزمەڕ‌و گۆیژە‌و دۆڵەڕووتی گرتۆتەوە داوا لە شۆفێران دەكەین سەردانی ئەو شوێنانە نەكەن".

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارینامەیەکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فر بارینه‌ی سنوری شاخی ئه‌زمه‌ڕ‌و گۆیژه‌‌و دۆڵه‌ڕووتی گرتۆته‌وه‌، بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ نه‌كه‌ن.

 

هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایشكردوە" بۆ ئەوەی تووشی روداوی هاتوچۆ نەبن‌و گیانیان پارێزراو بێت تاوەكو كۆتایی هاتن بە شەپۆلەكە سەردانی ئەو ناوچانە نەكەن".

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد" دوای هاتنی كاریگەری ئەو بارستە هەوایە ساردەی، كە ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە بەفر بارین چەند ناوچەیەكی گرتۆتەوە بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەكان".

 

 



PM:04:21:13/01/2020