لە قەزای دوکان هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە چەند رێگەیەک گرفتی هاتووچۆ درووست بووە. تیمەکانی شارەوانی لایەنی پەیوەندیدار لە هەوڵی پاککردنەوەی رێگا و بانەکاندان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقمییەتی قەزای دوکان ئاماژەی بەوەکردووە" بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفرەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و سنووری قەزای دوکانیش بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی وەک ناوچەیەکی شاخاوی بەفرێکی زۆری لێ باریوە و لە رێگاکانی قەرەسرد، دابان، فریاد و کەلکەسماق، گرفتی هاتووچۆ درووست بووە و لایەنی پەیوەندیدار هۆشدری دەداتە شۆفێران ئەو رێگایانە بەکار نەهێنن و هاووڵاتیانیش روو لەو ناوچانە نەکەن تا تووشی رووداوی نەخوازراو نەبن".

هاوکاتقائیمقمییەتی قەزای دوکان دەشڵێت"  تیمەکانی شارەوانی و لایەنی پەیوەندیدار لە سەرجەم ناوچه‌كانی ناوه‌ندی قەزای دوکان چوونەتە ئەو رێگایانە و لە هەوڵی پاککردنەوەیدان".

ڕاشیگەیاند"  لە رێگەی خەلەکان - رانییەش لە ناوچەی شێخ عبێد گرفتی هاتووچۆ هەیە و تیمەکانی ناحییەکە بەردەوام سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگەکەن".



PM:06:21:13/01/2020