خۆپیشاندانەکانی عێراق تادێت فراوانتر دەبێت و هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللە هەوڵی کۆتاییهێنانی دەدەن و تاوەکو ئێستاش سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و بەشێکی دیکە لە پارێزگاکانی عێراق لە یەکی تشرینی یەکەمی رابردووەوە بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" لەسەرەتای خۆپیشاندانەكانی عیراقەوە تاكو ئەمڕۆ ٦٦٩ خۆپیشاندەر لە بەغداو پارێزگاكانی تر كوژراون".
ئاشکراشیکرد: نزیكەی ٢٥ هەزار بریندار هەیە و دوو هەزارو ٨٠٠ كەسیش دەستگیركراون.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن.