ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی یەكەم كۆبوونەوە ئەنجام دەدات و لە كۆبوونەوەكەشدا بڕیار لەسەر بابەتەكان دەدرێت.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی ی.ن.ك بە ماڵپەری فەڕمی حزبەکەی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ سێشەممە لە هۆڵی شازاد سائیب لە مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك، یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی (ی.ن.ك) ئەنجام دەدرێت".
وتیشی" یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە بەسەرپەرشتی بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنی گشتی بەرێوەدەچێت و دواتر رێكار و كارەكانی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی ئەنجام دەدرێت".
رۆژی ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە سلێمانی ئەنجام درا، تێیدا زیاتر لە هەزار ئەندام بەشدار بوون و زیاتر لە نیوەیان خۆیان بۆ سەرکردایەتیی یەکێتی کاندید کرد.