ئەمڕۆ سێشەممە لە نوسراوێکدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.
د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا ڕایگەیاندووە" پشت به‌ستن به‌حوكمى برگه‌ى (سێییه‌م) له مادده‌ى (١٨)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانى-عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (١٥)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (١١)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه رێكه‌وتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠".
هاوکات لە نوسراوێکدا کە کۆپییەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٥)ی ئاساییی رۆژی پێنجشه‌مه‌ی ئاشکراکردووەو دەڵێت" دانیشتنەکە یەک تەوەر لە خۆدەگرێت کە بریتییە لە ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٢، ٩٦، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق".
لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژە یاسای چاکسازی کرد و چەندین پێشنیار لەسەر بڕگەو مادەکانی پرۆژەکە خرایە ڕوو.
بڕیارە لە دانیشتنی رۆژی پێنج شەممەدا سەرجەم پێشنیارەکانی بڕگە و مادەکان بخەرێنە دەنگدانەوە و پەسەندبکرێت.