بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاشکرای کرد" بەشێوەیەکی گشتی هەرێمی کوردستان کەوتۆتە ژێر شەپۆلێکی سەرماوەو، ساردترین ناوچە" پلەی گەرمای حاجی ئۆمەران و کانی ماسی " کە پێنج پلە لەژێر سفرەوەیە".
لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ سێشەممە حاجی ئۆمەران و کانی ماسی -٥ پلەی سەدی دادەبەزێت".
ڕاشیگەیاند" ئەمڕۆ لە مانگیش نزمترین پلەی گەرما -٣ پلەیەو لە پێنجوێن -٢ پلەیەو لە پیرمام و بامەڕنی -١ پلەی سەدی دەبێت".