پۆلیسی ڕاپەڕین: منداڵێك کەوتە ناو ئاوەڕۆیەکەوە و خنکا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ، دانیشتووی ناحیەی حاجیاوای سەر بەقەزای رانیە، کەوتە ناو ئاوەڕۆیەکەوە و گیانی لەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ تەرمی منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ بەناوی(ک.و.ع) لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی ناحیەی حاجیاوا گەڕەکی فەرمانبەران گەیندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە بە هۆی کەوتنە ناو زێرابەوە لەبەردەم ماڵی خۆیان خنکابوو".

 

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکردوە" دوای ئەنجامدانی پشڪنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی کەس و کاریکرایەوە".

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی ڕاپەڕین جەختیشیکردەوە: مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە لە ڕوودوەکەش بەردەوامە لە ئێستادا هیچ کەسێکیش بەهۆی ڕووداوەکەوە دەستگیرنەکراوە".



PM:06:47:14/01/2020