لەبارەی گرانبوونی نرخی غاز هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت
پارێزگاری هەولێر وێرای رهتكردنهوهی دەنگۆی گرانبوونی نرخی غاز، هۆشداری بە هاوڵاتیان دهدات و دەڵێت" ئەوانەی نرخی بووتڵی غاز گران دەکەن رێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر".
د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لەبارەی دەنگۆی گرانبوونی نرخی غاز رایگەیاند" نرخی بووتڵێک غاز گران نەبووە و ئەوانەشی بەگران دەیفرۆشن رێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر، بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین نرخی غاز گران بکرێت".
وتیشی" کێشەیەک لەو بەڵێندەرەی غاز وەردەگرێت و دابەشیدەکات هەبووە، چەند رۆژێکی دیکە کەسێکی دیکە غاز بۆ هەموو کوردستان وەردەگرێت و بەهەموو شێوەیەک رێگە لە گرانبوونی نرخی غاز دەگرن".
ئهمهش لهكاتێكدایه له رۆژانی رابردوو و بهوتهی بەشێک لە هاوڵاتیان ژمارەیەک لەو ئۆتۆمبێل و بریکارانەی، کە غاز لە گەڕەکەکان دەفرۆشن، نرخی بووتڵێک غازیان لە ٧٥٠٠ دینارەوە بۆ هەشت هەزار و ٥٠٠ دینار تاوەکو ١٠ هەزار دینار گرانكردووه، ئهویش به بیانوی ئەو دۆخەی لەنێوان ئێران- ئەمریکا دروستبووە.
PM:07:26:14/01/2020