داگاى به‌لجیكا بڕیاریدا كه پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) تیرۆریست نییه و دەتوانن لەو وڵات کاری خۆیان بکەن.
دادگای تێهەڵچوونەوەی ٢٠١٩/٣/٨ دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى برۆكسل، بڕیاریدابوو كه په‌كه‌كه تیرۆریست نییه و، نابێت له‌مه‌ودوا ئه‌و پارته وه‌ك تیرۆریست له‌و ولاته بناسرێت. توركیا تانه‌ی له‌و بڕیارەى دادگاى به‌لجیكا گرت، بڕیاره جارێكى دیكه چووبووه داگاى ته‌ممیز.
ئه‌مڕۆ سێشهمه ١٤ ی كانوونى دووه‌می ٢٠٢٠ داگاى ته‌ممیزی بەلجیکا بڕیارى دا کە بڕیاری پێشووى دادگا له باره‌ى په‌كه‌كه‌وه ته‌واو له جێى خۆیه‌تى و په‌كه‌كه پارتێكى تیرۆریست نییه.
له‌كاتی دادگاییه‌دا له‌باره‌ى په‌كه‌كه، هه‌ریه‌كه له سیاسه‌تمه‌دارانى كورد (ره‌مزى كارتال)، هاوسه‌رۆكى كۆنگره‌ى گه‌ل و (زۆبێر ئایدار) ئه‌ندامى كۆنسهى كه‌نه‌كه ئاماده‌بوون، به‌ڵام به‌پێى بڕیارى دادگا، ئه‌م سیاسه‌تمه‌دارانه و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى په‌كه‌كه به شێوه‌یه‌كى ئازاد له وڵاتى به‌لجیكا ده‌توانن كارى خۆیان بكه‌ن.
له سێ ساڵى رابوردوودا، دادگاكانى به‌لجیكا پێنج بڕیاریان له‌باره‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانه‌وه، ده‌ركردووه كه هه‌موویان له به‌رژه‌وه‌ندى په‌كه‌كه‌دا بوون.