ئەفسەرێکی کورد لەبەغدا دەکوژرێت

شەوی رابردوو ئەفسەرێکی پۆلیس کە بەرەگەز کوردە لە بەغدا کوژرا.

 

 
پۆلیسی بەغدا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە" ئەفسەرێک بەناوی ڕێبوار فازل لە بەشی مادە هوشبەرەکان لەگەڕەکی "حی الاسكان" لە بەغدا تیرۆرکراوە".

 

 
پۆلیسی بەغدا ئەوەش ئاشکرا دەکات کە ئەو پۆلیسە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژراوە، سەرەتا بەر دەستڕێژدراوە دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

 


هەروەه هاتووە " ئەو ئەفسەرە لەناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆی لەلایەن چەكدارەکانەوە دەستڕێژی گوولەی لێکراوە".

 

 
تا ئیستا نەزانراوە ئەو ئەفسەرە کوردە دانیشتووی بەغدایە، یان لە هەرێم نیشتەجێیە.

 


AM:09:15:15/01/2020