ڤیدیۆ.. هێلی لەڤ لەگەڵ گۆرانییەکدا سەما دەکات

خانمە فاسیۆن و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، هێلی لەڤ لەنوێترین دەرکەوتنیدا ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە کەسەر لەسەر گۆرانییەکی عەرەبی سەما دەکات.



هێلی لەڤ گۆرانیبێژ و فاسیۆنی ناسراوی کورد لە یەکێک لە نوێترین دەرکەوتنی لە ساڵی ٢٠٢٠دا چەند ڤیدیۆیەکی وروژێنەری خۆی بڵاودەکاتەوە کەلەگەڵ گۆراییەکی عەرەبیدا سەما دەکات و ، ئەمەش بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکانی.

 
 
لە کۆتایی ساڵی رابردوودا، هێلی لەڤ ڤیدیۆ کلیپی " بۆی بای " بڵاویکردەوە، لە ماوەی کەمتر لە سێ رۆژدا 1.5 ملیۆن بینەری هەبوو، لە ماوەیەکی کەمدا دەنگدانەوەیەگی گەورەی بەدواهات، بەشێک لە هاوڵاتیان پێیان وابو ئەم گۆرانییە لە دژی پیاوانە و بێرێزی کردنە بە پیاوان و کیلپەکەیان رەتکردەوە.



هێلین عه‌بدولڵا" ناسراو بە 'هێلی له‌ڤ" له‌ساڵی 1988 له‌دایكبووه‌، زیاتر به‌زمانی ئینگلیزی گۆرانی ده‌ڵێت و تا ئێستا خاوەنی دوو ڤیدیۆ کلیپە، کە یەکێکیانی بۆ کوردستان و پێشمەرگە و جەنگی دژی داعش وتووە.
 
 


AM:11:25:15/01/2020