کەمێک پێش ئێستا، وەزیری دەرەوەی قەتەر دوای جێهێشتنی بەغدا سەردانی هەولێری کرد.
بەپێی زانیارییەکان، شێخ محەمەد کوڕی عەبدولڕەحمان-ی دووەم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر گەیشتە شاری هەولێرو بڕیارە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
پێش هەولێر، وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا کۆبووەوە.