به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزەی هه‌رێمى كوردستان ره‌وشى كه‌شوهه‌واى چوار رۆژى داهاتوو و پێشبینییه‌كانى له‌باره‌ى هاتنى شه‌پۆلێكى به‌فر و باران بارینه‌وه راگه‌یاند.
لەراگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزەی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند" ئه‌مشه‌و شه‌پۆلێكی باران بارین روو له هه‌رێم ده‌كات و سبه‌ینێ هه‌ینییش به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: كاریگه‌رى ئه‌م شه‌پۆله تاوه‌كو رۆژى دوو شه‌ممه ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ به‌رده‌وام ده‌بێت.
كەشناسی هەرێم باسی له‌وه‌شكردووه: له ماوه‌ی كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌دا له هه‌رێمی كوردستان، ئاستی باران و به‌فربارین له پارێزگای دهۆك زیاتر ده‌بێت.