پەرلەمانی کوردستان پرۆژە یاسایی چاکسازی پەسەندکرد بە کۆی لیستە بەشداربووەکانی حکومەت و بە ناڕەزایەتی لیستەکانی نەوەی نوێ و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوو.
ئەمڕۆ ١٦ی کانوونی دووەم لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی، لەلایەن ئەندامانی لیستەکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕانەوە پرۆژەکە پەسەندکرا، بەلآم لەلایەن یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ و کۆمەڵی ئیسلامیەوە کە کۆبوونەوەکە جێهێڵدرا، پرۆژەکە رەتکرایەوە.
بەپێی یاسا پەسەندکراوەکە مووچەی خانەنشینی پلە بالآکان لە ١٥% ەوە تا ٥٠% لێدێت.
پرۆژەکە بە کۆی دەنگی ٨٩ ئەندام پەرلەمانی کوردستان کە زۆرینەیان لە لسیتەکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان بوو، پرۆژەکە پەسەندکرا.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" ئەوەی لە هۆڵی پەرلەمان ڕویدا، بڕینی گیرفانی فەقیر و هەژار بو بۆ گیرفانی بەرپرسانی باڵا".
د. کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنەکەدەربارەی هاتنە دەرەوەیان لە هۆڵی پەرلەمان و بەرهەڵستیان بۆ ماددەکانی پرۆژەیاساکە رایگەیاند " پرۆژەیاساکە زامنی پێدانی موچەی چوار ملیۆن دینار دەکات بە خانەنشینانی پەرلەمان "
سەرلەبەیانی ئەمرۆ کۆبونەوەی پەلەمانی کورستان سەبارەت بە دەنگدان لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای چاکسازی ئەنجامدرا، لە کۆبونەوەکەدا تەواوی ماددەکانی پرۆژەیاسای چاکسازی لە پەسەندکران.