لەمشەوە ١٦ ی کانوونی دووەم شەپۆلێکی بەفرو باران بارین روو لەهەرێم دەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەمشەوەوە ئەو شەپۆلی بەفرو بارانە کە ناوچەکەی گرتۆتەوە هەرمێیش دەگرێتەوەو سەرەتا لە سلێمانی و دهۆک دەستێپدەکات و لەناوچە بەرزو شاخاویەکان بەفر دەبارێت و لەشوێنە نزمەکان باران دەبارێت.
ئەکواویزەر ئەوەش دەخاتەڕوو کە ئەو شەپۆلەکە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.