بۆ هاوسەران .. سوودە ناوازەکانی سێکس کردن


بەپێی توێژینەوە زانستیەکان سێكسكردن گرنگییه‌كی زۆری له‌ ژیانی مرۆڤدا هه‌یه‌، کرداری سێكسی جگە لەوەی هۆکارێکە بۆ مانەوەو بەردەوامی ژیان، هاوکات لوتکەی پەیوەندی ئینسانی دوو مرۆڤە.


سێکس لە ژیانی کۆمەڵایەیتی و هاوسەریدا ئەم سوودانەی هەیە:

 
یه‌كه‌م: سێكس هۆڕمۆنی (ئه‌ندرۆفین) له‌ خوێندا زیاد ده‌كات و به‌خته‌وه‌ری زیاتر به‌مرۆڤ ده‌به‌خششێت.
دووه‌م: هۆڕمۆنی ئیسترۆجین له‌ ژندا زیادده‌كات و جوانی و ته‌ندروستی ژنان زیادده‌كات و ئه‌م هۆڕمۆنه‌ش بۆ پیست و موو به‌سووده‌.
سێیه‌م: سێكس به‌ر له‌ نووستن خه‌وی مرۆڤ خۆشده‌كات.
چواره‌م: سێكس خۆشه‌ویستی مرۆڤ و هاوسەران زیاتر ده‌كات.
پێنجه‌م: سێكس بیرۆكه‌ و وه‌س وه‌سه له‌ مرۆڤدا دوورده‌خاته‌وه‌.
شه‌شه‌م: سێكسی كردن به‌ گه‌مه‌ی سێكسییه‌وه‌ وه‌كو مه‌له‌كردن وایه‌ و بیست ئه‌وه‌نده‌ پتر لیاقه‌ و توانای له‌ش زیاد ده‌كات.
حه‌وته‌م: له‌میانی سێكسی ژن و مێرد یه‌كتری بۆن ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی قوڵبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ هه‌ردوولا.
هه‌شته‌م: ژن و مێرد به‌ یه‌ك كرداری سێكسی تاووزه‌یه‌ك (السعرات الحراریه‌) ده‌سووتێنن كه‌ ده‌كاته‌ (200-600) تاووزه‌.
نۆیه‌م: كرداری سێكس ئه‌و سه‌رئێشه‌یه‌ لاده‌بات كه‌ زۆرجار به‌ حه‌بی پاراسیتیۆڵ لانه‌چێت.
ده‌یه‌م: سێكس نه‌خۆشییه‌كانی ئافره‌تان کەم ده‌كات.

 




ئه‌م بابه‌ته ‌28110 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:06:16/01/2020