مەزڵوم کوبانێ: تیرۆرکردنی شەنگالی هەوڵێکە بۆ قەڵاچۆکردنی ئێزیدیەکان

مەزڵوم کوبانێ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بارەی شەهیدبوونی سەردەشت شەنگالی یەوە، دەڵێت " تیرۆرکردنی شەنگالی هەوڵێکە بۆ قەڵاچۆکردنی ئێزیدیەکان".

 

 
مەزڵوم کوبانێ فەرماندەی هەسەدە لەبارەی ئەو بۆردومانەی دوێنێ چوار شەممە فڕۆکەکانی تورکیا کردیانە سەر شەنگال و لە ئەنجامدا فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال و سێ شەرڤانی تر شەهیدبوون، دەڵێت" تیرۆرکردنی فەرماندە سەردەشت شەنگالی هەوڵێکە بۆ قەڵاچۆکردنی ئێزیدیەکان و بە ئامانج گرتنی ئەو پاڵەوانانەی شەڕی داعشیان کرد لەهەموو بەرەکان".

 


فەرماندەی هەسەدە دەشڵێت" شەهید شەنگالی رۆڵێکی گەورەی بینی لە شەڕی دژی داعش، ئەمەش تورکیای نیگەران کردبوو. لای خۆمانەوە پرسە ئاراستەی ئێزیدیەکان و هاوڕێکانی دەکەین".

 

 
دوێنی چوار شەممە ١٥ ی کانوونی دووەم لە هێرشێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیادا بۆ سەر ماڵێکی لە سنونێ لە قەزای شەنگال، سەردەشت شەنگالی و برایەکی و دووو شەڕڤانی تر شەهیدبوون.

 

 


PM:10:44:16/01/2020