بکواژنی ئەو ئەفسەرە کوردەی لەبەغدا ١٦ى كانونى دووه‌م لەناوچەی کازمیە کوژرا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستیگرکرا.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا کە ئەم ئێوارەیە لە لایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بنه‌بڕكردنی ماده‌ی هۆشبه‌رەوە لەبەغدا بڵاوکرایەوە، ئاشکرای کرد، بكوژانی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه، كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له باكوری به‌غدا پایته‌خت له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداره‌وه كوژرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بنه‌بڕكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "له ساته‌كانی یه‌كه‌می كرده‌وه تاوانكارییه‌كه‌دا كه بووه هۆی كوژرانی ملازم رێبوار فازڵ پلانی راوه‌دوونان و ده‌ستگیركردنی تاوانباران دانرا".
ئه‌فسه‌رێكى كورد له یه‌كه‌ى بنه‌بڕكردنى مادده هۆشبه‌ره‌كانى به‌غداى پایته‌خت له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراوه‌وه كوژرا و ئه‌مشه‌و پۆلیس ده‌ستگیركردنى بكوژه‌كانى راگه‌یاند.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره كورده ناوى رێبوار فازیل بووه و له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆیدا له ناوچه‌ى كازمییه‌ى به‌غدا كوژرا، لەبنەڕەتدا رێبوار فازل دایکی کوردە و خەڵکی هەڵەبجەن و، باوکی عەرەبەو وابڕیاربووە لە بەهەردا بگەڕێتەوە بۆ هەڵەبجەو ژیانی هاوسەری پێکبهێنێت.