وێنە.. برین سات پرۆژەیەکی نوێ دەستپێدەکات

خانمە ئەکتەری ناسراوی تورکیا بێرن سات دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لە زنجیرە درامای " دیاری " بەدەستی هێنا، روو لەپڕۆژەیەکی نوێ دەکات.

میدیا بیرین برومۆ کە خانمە هونەرمەند بێرن سات بەشداری لەرێگای ئینستاگرامەوە لەو میدیایەدا دەکات، بە تۆمارکردنی دەنگێکی دۆکۆمێنتاری وەک ئەزموونێکی نوێ بەشداری دەکات.  

زنجیرە دارامای " دیاری " کە لە وەرزی دووەمیدا نمایش دەکرێت، کار بۆ تۆمارکردنی وەرزی سێهەمیش دەکرێت.

بێرن سات یەکێکە لەو خانمە ئەکتەرە دیارانەی تورکیا کە کێشەی گەورەی لەگەڵ رژێمی ئاک پارتیدا هەیەو، چەندجارێک کە هەڵبژاردن لەو وڵاتەدا کراوە ئەو دەنگی بە هەدەپەو سەلاحەدین دەمیرتاش داوە.

 


AM:11:42:17/01/2020