سۆران عومەر: پاقلەفرۆشێک گیراوەی حەبی کردووەتە ناو پاقلەی کوڵاو

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایگەیاند" لیژنەکانی تەندروستی و قایمقامییەتی سلێمانی پاقلەفرۆشێکیان ئاشکراکردووه کە بۆ هەر مەنجەڵێک پاقلە بڕی ١٢ حەبی پاراسیتۆڵی تێکردووە و بەقسەی خۆی بەو شێوازە ئاسانتر دەکوڵێت".

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ڕونکردنەوەیەکدا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ئاشکرایکرد" بڕی حەبەکان رەنگە بەلای هەندێک کەسەوە کەمبێت یان کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک نەبێت، بەڵام لەڕووی زانستی دەرمانسازییەوە ئەگەر کەسێک دەرمانی پاڕاسیتامۆڵ وەربگرێت نابێت هیچ بەرهەمێکی دیکە وەربگرێت کە پاڕاسیتامۆڵی تێدابێت".

بەپێی پەیامەکەی سۆران عومەر" لەڕووی دەرمانسازییەوە، دەرمانی پاڕاسیتامۆڵ نابێت بۆ ئەو کەسانە بەکاربهێنرێت کە هەستەوەرییان بە دەرمانەکە هەیە، هەروەها ئەوانەشی کە نەخۆشیی جگەریان بە پلەی مەترسیدار هەیە".

دەرمانی پاڕاسیتامۆڵ دەبێت بەئاگادارییەوە بەکاربهێنرێت لە:

 
١. سستیی جگەر

 
٢. سستیی گورچیلەکان

 
٣. فەنیل کیتۆن یوریا (PKU)

 
٤. کەمخۆراکەکان

 
٥. ئاڵوودەبووان بە ماددە کهولییەکان

دەرمانی پاڕاسیتامۆڵ وەک ئازارشکێن لە ئازاری کەم و مامناوەند و هەروەها بۆ کەمکردنەوەی پلەیگەرمی لەش لە حاڵەتی "تا" بەکاردەهێنرێت، پاڕاسیتامۆڵ یەکێکە لە دەرمانە زۆر باوەکان کە لەسەرانسەری دنیادا بەکاردەهێنرێت

ڕاشیگەیاند" بەداخەوە، پێویستە بۆ هەموو شتێک بە هاونیشتیمانییانمان بڵێن بەئاگادارییەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو بابەتێکی خۆراکیی و دەرمانسازیی بکەن".





PM:03:14:17/01/2020