سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا دەستی لەکار کێشایەوە

ئەمڕۆ هەینی ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی سەرۆكی ئۆكرانیا كرد.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئۆلیسكی هۆنچاروك، سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی سەرکۆماری ئەو وڵاتە کردو چاوەڕوانی وەڵامی کۆتاییە.

 

ئۆلیسكی هۆنچاروك سیاسەتمەدار و پارێزەری تەمەن ٣٦ ساڵ لە ٢٩ ی ئابی ٢٠١٩ پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرت و بەوەش بووە بچووكترین سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا لە مێژووی نوێی ئەو وڵاتەدا.



PM:04:19:17/01/2020