عەلاوی بۆ ئەمریکا و ئێران: نابێت خاكى عێراق بكه‌نه‌ گۆڕه‌پانى شه‌ڕى نێوانیان

سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق هۆشداری بە هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئێران دەدات و لە توتێکدا دەڵێت" دەبێت ئەمریکا و ئێران خاکی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێکانیان بەکار نەھێنن".

 

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتیمانی لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند" هەر یەک لە واشنتن و تاران خاکی عێراقییان بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکانیان هەڵبژاردووە و خاكه‌كه‌یان كردووه‌ به‌ گۆڕه‌پانى خۆیان".

 

لە پەیامەکەیدا عەلاوی دەشڵێت" دەبێت ئەو دوو وڵاتە خاکی عیراق نەکەنە گۆڕەپانی شەڕی نێوانیان، کە رووبەڕووی تیرۆر بوەتەوە و تا ئێستا لە ژێر بەندی شەشەمدایە".

 

سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی ڕاشیگەیاند" دەبێت سه‌ره‌تا دەستەڵاتدارانی عێراق بیر لە بەرژەوەندیی وڵات و گەلەکەیان بکەنەوە، ئینجا سەلامەتی گەلانی ناوچەکە".

 

ئه‌وه‌ش دواى گرژییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى نێوان ئه‌مریكا و ئێران هات له‌ ناو خاكى عێراق، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند به‌رپرسێكى ئێرانى و عێراقى و ئه‌مریكى كوژران. 

 

محەمەد تۆفیق عەلاوی یەكێكە لە سیاسەتمەدارە دیارەكانی عێراق و لە ئەیلوی ٢٠١٤دا بوو بە سەرۆك وەزیران، بەڵام ماوەی كەمتر لە ساڵێك لە پۆستەكەیدا مایەوە، عەلاوی لەساڵی ٢٠٠٧ وەزیری پەیوەندییەکان بووە لە حکومەتەکەی نوری مالیکی، هاوکات لە رۆژی ٦ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ سوێندی یاسایی وەكو ئەندامی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق خواردوە.

 

هاوکات بە پاساوی ئەوەی پەرلەمان ئەركی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەجێ نەگەیاند، ڕۆژی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەیاد عەللاوی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە ئەندامێتی پەرلەمان پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کردو دەستیلەکارکێشایەوە. 

 


PM:04:47:17/01/2020