بۆ گەڕانەوەی متمانەی هاوڵاتیان ئەندام پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ داوای ڕەتکردنەوەی مووچەی خانەنشینی دەکات

 
ئەندام پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ پێش پەسەند کردنی پڕۆژە یاسایی چاکسازی داوای لە ئەندامانی فراکسیۆنەکەی دەکات بۆ گەڕانەوەی متمانەی هاوڵاتیان بە جووڵانەوەکە مووچەی پەرلەمانتاری ڕەتبکەنەوە.

 

سیروان بابان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ لە نوسراوێکدا کە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە دەڵێت" خۆتان ئاگادارن بەهۆی درۆو موزایەدەو فێڵکردنی زۆرێک لە وەزیرو پەرلەمانتارو حیزبەکان لەگەڵ خەڵکدا، لە ئێستادا جەماوەر متمانەی بە حیزب و سیاسییەکان نەماوە، خەڵک پێی وایە ئەم هەراو هاوارەی سەرشاشەی کەناڵەکان بۆ موزایەدەیەو درۆ لەگەڵ خەڵک دەکەن".

 

هاوکات لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا ئەندامەکەی نەوەی نوێ داوا دەکات کە هەموویان پێکەوە ئەم بەڵێن نامەیە ئیمزا بکەن، چونکە ئەگەر هەموویان پێکەوە ئیمزایی بکەن، ئەبێتە بەڵگەنامەیەکی بەهێزی یاسایی.

 

سیراوان بابان لە نوسراوەکەشدا داوا دەکات کەلە کۆتایی ئەم خولەی پەرلەماندا خۆیان خانەنشین نەکەن، بە پێچەوانەوە گەر وانەکەن، ئەوا هاوڵاتیان مافی خۆیانە کە بڕوایان پێنەکەن و دڵنیابن کە نەوەی نوێش فێڵ لە خەڵک نەکات.

 

 



PM:06:39:17/01/2020